بابەگوڕگوڕ، بەگوڕ هاتووم
من تینوێتیم بە گڕ ئەشکێ
بۆیە هاتووم
وەرە، ئەی گڕ
وەرە، شەختەی قوڕگی گەلیی ترسەکانمان
بتوێنەوە
ڕووپۆشی سەر دەموچاوی ئاوەژوومان
بسووتێنە
تاریکیمان بخوێنەوە
گڵۆپی مەمکی کوژاوەی دایکەکانمان
هەڵگیرسێنە
پشکۆی نووستووی ژێر خۆڵەمێشی مێژوومان
هەڵبسێنە
وەرە، ئەی گڕ